وەزارەتی پەرەوەردە بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ.
وەزارەتی پەروەردە، بڵاویکردوە'' بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکانیان ، وەزارەتمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٦.''
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت” تیمەکانی کارەبای سلێمانی سەرەڕای سەختیی كەشوهەوا، کێشەی هێڵی ٣٣ كەی ڤیی (چەمچەماڵ - شۆڕش)یان چارەسەر کرد و کارەبای سنوورەکە ئاسایی بووە.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی كە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی گرتەوە، هێڵی ٣٣ كەی ڤیی (چەمچەماڵ - شۆڕش) تووشی کێشە ببوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو، زیانێکی زۆری بە ژێرخانی چەمچەماڵ گەیاند و لە دوێنێوە لە تەواوی ئەو ناوچانەی لافاویان تێدا دروستبووە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ی دیکەش بریندار بوون.