لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شوانێکی تەمەن ١٧ ساڵ، لە کاتی شوانیدا هەورە بروسکە لێیدەدات و گیان لەدەست دەدات.
چوار شەممە، ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە گوندی چەم هێدی لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شوانێک لە کاتێکدا شوانی ئاژەڵاکانی بوە بروسکە لێداوە و گیانی لە دەستداوە.
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی لە پارێزگای ئیلام تا درەنگانی ئەمشەو باران و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین بەردەوام دەبێت، ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینیش باران بە شێوەی پچڕ پچر دەبارێت.