پارێزگاری کەرکوک بە هۆی ناسەقامگری کەش و هەواوە لە سەرجەم ناوەندە حکومیەکان پشووی ڕاگەیاند.
چوار شەممە، ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند " لە پێناو سەلامەتیدا، سبەی پێنج شەممە، دەوامی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگە و کۆلێژ و فەرمانگەکان ڕادەگیرێت".
جگە لە کەرکوک تا ئێستا لە پارێزگاکانی بابل و دیوانییە سبەی بە هۆی ناسەقامگیری کەش و هەواوە دەوامی فەرمی ڕاگیراوە.
ئەم شەو بەهۆی ئەوەی ماڵێک لە گەڕەکی شۆڕاوی کەرکوک ئاوچوە ماڵیان، تەزووی کارەبا لێیدا و گیانی لە دەستدا و لە گەڕەکی ڕەحیماواش کارمەندێکی شارەوانی بە هۆی تەزووی کارەباوە بریندار بوو.
لە ڕۆژی یەکشەمەوە شەپۆلێکی باران بارین کوردستان و ناوچەکەی گرتۆتەوە و لەچەندین ناوچە لافاو دروست بوو زیانی گیانی ومادی لێکەوتۆتەوە.