بەڕێوبەرایەتی
پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت "سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی
دەبێت، بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەو ناوەندانەی زیانیان بەرکەوتوە".
چوار
شەممە، ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای چەمچەماڵ
ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دەوامی سبەینێ لە قوتابخانەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند
" بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی چەمچەماڵ، بڕیارماندا
سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان،
پشووی فەرمی بێت، لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران و مامۆستایان بۆ پاککردنەوەی ئەو
ناوەندانەی بە هۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە تا دەوام ئاسایی بکرێتەوە".
لە
ڕۆژی ٧ کانوونی یەکەم شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتوەتەوە
و ڕۆژی ڕابردوو قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند " بە هۆی لافاوەوە دوو کەس
گیانیان لە دەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن"، بەشێکی دیکەی هاوڵاتیانی
قەزاکە وناوەندە حکومیەکان بە هۆی
لافاوەکە و چونە ژورەوەی ئاو بۆ ناو ماڵەکانیان و فەرمانگەکان زیانی مادیان
پێگەیشتوە.