کەشناسێک: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەفر لەناوچە شاخاویەکان ئەبارێت

کەشناسێک هۆشداری دەدات لەوەی، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارین  ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات. 

ئاراس جەبار، پێنجشەممە ١١ی کانونی یەکەم بڵاویکردەوە'' سبەی هەینی لەئەنجامی چالاکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆک و هەولێر و کەرکوک دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەویشدا بۆ رۆژی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و گەرمیان.

 هاوکات، تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامی ئەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە و لە سەنتەری حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاویە بەرزەکان لە ١٥٠٠م لەئاستی رووی دەریاوە بەفر ئەبارێت رێژەی بارینی بەفرەکە ٣ تا ٧ سەنتیمەتر  .

رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەماوەی ئەم شەپۆلەدا: 

پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی و ئیدارەی زاخۆ ٥ - ١٥ ملم
پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانی و ئیدارەی سۆران ٥ - ١٠ ملم
پارێزگای کەرکوک ٣ - ٧ ملم
پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی ١٠ - ٢٠ ملم
پارێزگای هەڵەبجە ٥ - ١٥ ملم

ئیدارەی راپەرین ٥ - ١٥ ملم
ئیدارەی گەرمیان ٢ - ٧ ملم 




AM:09:47:11/12/2025