كۆمپانیایDNO: بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەکەین

كۆمپانیای DNOی نەرویجی لە راگەیەندراوێكدا ، ئاشكرایدەکات، دوو سەكۆی هەڵكۆڵین ئامادەن بۆ هەڵکەندنی هەشت بیر لە رێگەپێدانەکەدا تا ساڵی ٢٠٢٦.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەڵكۆڵین لە رێگەپێدانی گەڕانی سەرەکیدا دەست پێدەکاتەوە دوای وەستانی دوو ساڵ و نیو، بە دەستپێکردنی هەڵكۆڵینی بیرێکی بەرهەمهێنانی نوێ لە کێڵگەی تاوكێ‌.

هاوکات، ئامانجی کۆمپانیاکە زیادكردنی بەرهەمهێنانە بە ڕێژەی ٢٥٪ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و مۆڵەتی تاوكێ، هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخاپور لەخۆدەگرێت،  کە دوو گەورەترین کێڵگەی ناوچەکەن کە لەلایەن کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێن.

کۆمپانیاکە دەڵێت'' بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی دوو دەیەمان لە کارکردن لەسەر ئەم ناوچە ئاڵۆزانە، متمانەمان بە توانای خۆمان هەیە بۆ دەرهێنانی بڕێکی بەرچاو زیاتر لە نەوت لە کێڵگە مۆڵەتپێدراوەکانی هەرێم.'' 

کۆمپانیای DNO نەرویجی لە چەندین کێڵگەی نەوتی لەنێوانیاندا کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان کاردەکات, ئەم ساڵ بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕێژەی بەرهەمهێنانی بۆ نەوت بە شێوەیەکی بەرچاوو کەمی کرد. 


PM:12:38:11/12/2025