ئەندازیارێکی بە رەگەز عەرەب لە بازیان لە کاتی لافاکەدا ماوەی ٣ رۆژە بێسەروشوێنە و تا ئێستا گەڕان بەدوای بەردەوامە.
بە وتەی ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای (بازیان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەندازیارێك لە بازیان كە لە كارگەیەكدا كاری كردووە، لە كاتی پشووداندا لە كاتی بارانە بەخوڕ و لافاوەكەدا، ئاو بردوویەتی و ٣ رۆژە بێسەروشوێنە، تا ئێستاش تیمەكان بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.
وتیشی "سەرەتا وامانزانی بزر بووە، بەڵام ئەم بەیانییە مۆبایلەكەیمان دۆزییەوە و مۆبایلەكە لەگەڵ كاتژمێرە زیرەكەكەی دەستی بەیەكەوە بەسترابوو و شوێنەكەیمان دۆزییەوە و تا ئێستا بەدوایدا دەگەڕێین."
لەبارەی ناسنامەی ئەندازیارەکە ئاشکراشی کرد کە ئەندازیارەکە بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی (ئەحمەد حامید)ـە.