بەرپرسێکی حکومەتەکەی شەرع هەڕەشە لە کورد دەکات و دەڵێت ئەگەر هەسەدە بە خۆشیی خۆی تێکەڵی سیاسەتی سوریا نەبێت ئەوا بە زەبری شمشێر دەبرێنە سیاسەتەوە.
لە ساڵیادی روخانی رژێمی پێشووی سوریا( ئەسەد) و هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ بنیادنانی سوریایەکی نوێ عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سوریا لە لێدوانێکیدا هەڕەشەی لە کورد کرد و وتی" دەسەڵاتی وڵاتەکە بەڵێنیدا سوریا لە باشورەوە بۆ باکور ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا یەکبخات".
عەبدولغەنی وێرای هەڕەشەی قورس لە هەسەدە رایگەیاند"ئەگەر هەسەدە بە خێر و خۆشیی خۆی نەیەتە نێو سیاسەت، ئەوە بە شمشێرەوە بۆیان دەچین و دەیانهێنین".