بە هۆی ڕاوکردنی سێ بزنە کێویەوە شوانێک دەستگیر دەکرێت


لە سنوری قەزای باتیفا، شوانێک سێ بزنی کێوی ڕاوکردوە، دوای ئەوەی گۆشتەکەی لە سندوقی هەنگدا دەشارێتەوە  و لە بازگەی دێمکا دەستگیر کراوە.

لە گوندی کەشانی نزیک حەفتانین، لە ئیدارەی زاخۆ، کەسێك کە پیشەی شوانە و چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، ڕۆژی ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سێ بزنە کێوی ڕاوکردوە و  دواتر دەستگیرکراوە، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " ئەو کەسەی بزنە کێوییەکانی کوشتووە، دەستگیرکراوە و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە و بەپێی ماددە ٤٢ لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە".

بە پێی یاسا ڕاوکردن قەدەغەیە و هەر کەسێک بزنی کێوی ڕاوبکات بە پێژابردنی ١٠ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.




PM:09:33:11/12/2025