بەرهەم ساڵح پۆستێکی لە نەتەوە یەکگرتوەکان وەرگرت

 
سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، بەرهەم ساڵح، پۆستی کۆمیسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەرانی لە جیهان وەرگرت.

هەینی، ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، محەمەد هەورامی، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "بۆ ئەو پۆستەی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٢ کەسایەتی جیهانیی لە ئەورووپا و ئەمریکاوە کێبڕکێیان دەکرد، دوای چاوپێکەوتنی بەربژێرەکان لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، بە خۆشحاڵییەوە د. بەرهەم ساڵح پۆستەکەی پێدرا و دەستبەکاربوونەکەی دەکەوێتە ساڵی نوێوە".

ئەو پۆستەی بەرهەم ساڵح وەریگرتوە یەکێکە لە پۆستە باڵا و کاریگەرەکان لە ناو ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، دوای دەست بەکاربوونی، بەرپرسیار دەبێت لە پاراستنی مافی نزیکەی ١٢٣ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە جیهاندا. 




AM:10:59:12/12/2025