بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە، بە پێی پێشبینیەکە ئەمڕۆ و سبەینێ، هەور دەبێت و نمە بارانیش بەردەوام دەبێت.
هەینی، ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، کەشێ ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند، بە پێ پێشبینیەکە ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە "ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان".
پێشبینیەکان بەم شێوەیەیە :
هەینی ١٢-١٢-٢٠٢٥
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما / بە ١ تـــا ٢ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین / لەنێوان (٦-٨) کم دەبێت
سبەی شەممە ١٣-١٢-٢٠٢٥
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت .
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (١٠-١٥) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
مەودای بینین (٧-٩) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٨ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٣ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ١٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی