بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە” بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان نیسان سێنترا و نیسان پیکابێک حەوت کەس برینداربوون.”
ئاماژەبەوەشکراوە، روداوەکە لەسەر رێگەی گەلی عەلی بەگ رویداوە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ هەینی لە تونێلی پیرمام لە سنووری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئاگری گرت.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت'' شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەوە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.''