عەتا محەمەد: ئەو کەسانەی لە کاتی دابەشکردنی هاوکاری لە چەمچەماڵ تەقەیان لە ئاسایش کرد پێشمەرگەی عەبدوڵای كوێخا موبارەکن

 لێپرسراوی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاشکرایدەکات، ئەو کەسانەی لە کاتی دابەشکردنی هاوکاری لە چەمچەماڵ تەقەیان لە ئاسایش کرد پێشمەرگەی عەبدوڵای كوێخا موبارەکن. 

عەتا محەمەد، باسی لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ چەمچەماڵ کرد و ڕایگەیاند'' رێكخراوی بارزانی سەرقاڵی دابەشكردنی كەلوپەل بوون لە چەمچەماڵ و كەسێك چەند جارێك ئیستفزازی كردووە، دیارە بە پلان بووە، كەسێكی تری لەگەڵ بووە.''
 
وتیشی'' راستەوخۆ تەقەی لە سێ كارمەندی ئاسایش كردووە و سێ كەس برینداربوون، تەقەكەرەكە پێشمەرگەیە لای عەبدوڵای كوێخا موبارەك.'' 

هەر لەو کۆنگرەیەدا، باسی لەوەکرد، زیاتر تیمەکان خەریکی پاکردنەوەی نزیکەی ١٥ گەڕەکی چەمچەماڵن و بە هەزار سەبەتەی خۆراکی و هاوکاری جۆراوجۆر پێشکەش بە هاوڵاتیان کراوە. 




PM:04:36:12/12/2025