ئەمڕۆ لە گەرمیان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا کە تێدا شۆفێر و سەرنشینێک بریندار بوون.
هاتووچۆی گەرمیانهەینی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە'' ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک زانکۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێر و سەرنشینێکی برینداربوون.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٤ن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاوکات، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دوو ڕووداوی دیکەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا کە بەهۆیانەوە کەسێک گیانیلەدستدا و زیاتر لە ٥ کەسی دیکە بریندار بوون.