لە سلێمانی بوتڵێکی گاز لەماڵێکدا تەقییەوە و بریندار هەیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکی گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە.

بە گویرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ٧:٣٠خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی بوتڵێکی غاز لەناو ماڵێکدا تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە ماڵەكە و دراوسێكانیشی گەیاندوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، پیاوێک کە خاوەنی ماڵەکە بووە، بەتەنها لە ماڵەوە بووە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

لایخۆیەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی وتی" بریندارەکە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە".


 




AM:09:32:13/12/2025