بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەروەوام تاکوو ئێوارە هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان هەیە. 

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی




AM:10:21:13/12/2025