ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان: زیانی لافاوەكەی چەمچەماڵ بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت

زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەوە زیاترە کە پێشبینی دەکرا و لەگەڵ زیانە ماڵیی گیانییەکان تا ئێستا قەرەبووەکەی حکومەتی عێراق دیارنییە، بە پێی راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان زیانی لافاوەكەی چەمچەماڵ بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
 
 
بەپێ راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان (jCC) زیانەكان گەورەن و بەشی زۆری چەمچەماڵ و سنوورەكەی زیانیان بەركەوتووە، هەزار ٦٠٧  خانوو زیانیان بەركەوتووە، ٥٠٠ ئۆتۆمبێل خراپ بوون، ١١٦ دوكان و ماركێت زیانیان بەركەوتووە، هەروەرها ٤٥٦ پڕۆژەش زیانیان بەركەوتووە.

زیانەكان:
بەپێ راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان (LCC) زیانەكان بەم شێوەیەیە:
-    ٢ كەس گیانیان لەدەستداوە
-    ١٢ كەس بریندار
-    ١٦٠٧ خانو زیانیان بەركەوتووە
-    ٢٠٠ ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە
-    ١١٥ دوكان و ماركێت زیانیان بەركەوتووە
-    ٤٥٠ پرۆژە زیانیان بەركەوتووە 

تەنیا لە ناحیەی شۆڕش بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش:
-    زیاتر لە (٧٠٠) ماڵ تەنیا لە ناحیەی شۆڕش زیانیان بەركەوتووە.
-    زیاتر لە (٢٥٠) ئۆتۆمبێل تەنیا لە ناحیەی شۆرش زیانیان بەركەوتووە.
-    زیاتر لە (٥٠) دووكان و كۆگا زیانیان بەركەوتووە

لە ناحیەی تەكیە:
-    نزیكەی (١٠٠) ماڵ زیانیان بەركەوتووە
-    نزیكەی (٥٠) ئۆتۆمبێلە زیانیان بەركەوتووە

لە شاری چەمچەماڵ
-    زیاتر لە (هەزار) ماڵ زیانیار بەركەوتوووە.
-    زیاتر لە (١٥٠) دوكان و كۆگا زیانیان بەركەتووە
-    زیاتر لە (٢٠٠) ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەتووە
-    زیاتر لە (١٢) فەرمانگە ئاوی تێچووەو

باخچەكان:
لە چەمچەماڵ كۆی (٢٥) باخچە (٥) باخچەی گەورە بەتەواوی تێكچووە (باخچەی بەردەم باخی گشتی، باخچەی بەردەم بەنزینخانەی حەمید جاف، باخچەی تەنیشت بەنزینخانەی حەمید جاف، باخچەی شەهید نازم، باخچەی نەورۆز) سەرجەمیان زیانیان بەركەوتووەو لەناو چوون.

فەرمانگەكان
-    هۆڵێ رۆشنبیری بەتەواوی لافاو دایپۆشیوە
-    كتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
-    فەرمانگەی پاسپۆرت
-    بینای قایمقامیەت
-    بەڕێوەبەری پۆلیسی نزیك بینای قایمقامییەت
-    بنكەی ئاسایشی تەنیشت رۆشنبیری
لافاو چەمچەماڵی تینیوتركردووە
-    بۆری ئاوی چەمچەماڵ لە دەربەندی بازیان و تەكیەوە بۆ چەمچەماڵ دەرۆیشت لەكاركەوتووەو ئاو بۆ چەمچەماڵ ناچێت
-    بەشێك لە بۆرییەكانی ئاوی بانی مەقان بۆ چەمچەماڵ لەكاركەوتووە
-    لەدوای لافاوەكەوە ئاوی چەمچەماڵ لەكاركەوتووەو چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاوە

رۆچونی شەقامەكان
-    بەشێك لە شەقامەكان رۆچوون و بەشێك لە شەقامەكان تێكچوون وەك شەقامی بەردەم هۆڵی رۆشنبیری و كتێبخانەی گشتی و شەقامە سەرەكییەكەی كەركوك – سلێمانی.
-    بەشێكی زۆری زێراب و مەنهۆڵەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە تێكچوون و پڕبوونەتەوەو بارانی ترو لافاوی تر زیانی زیاتر دەكات.
-    ژمارەیەكی زۆری مەڕو رەشە وڵاخ و مریشك و جوجەڵە لەناو چوون.




PM:01:03:13/12/2025