ئەو ئاسایشەی لە چەمچەماڵ بریندار بوو گیانی لە دەستدا


ئاکۆ سابیر، ئەو ئاسایشەی دوێنێ بە سەختی لە چەمچەماڵ بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دوێنێ ئاکۆ سابیر، کارمەندی ئاسایش، بریندارکرا، ئەمڕۆ بە هۆی سەختی بەرینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لە دەستدا، و دوای بردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، بەخاک دەسپێردرێت.

دوێنێ، ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە کاتی دابەشکردنی کۆمەک بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ گرژی دروست بوو،عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کەسێک ویستوویەتی کێشە دروست بکات و سەرەبڕی بکات و پەلاماری کارمەندێکی ئاسایشی دا و دواتر دوورخرایەوە لە شوێنەکە، بەڵام کەسێکی نزیکی بە چەکەوە هات و لەو قەرەباڵغیەدا تەقەی لە ئاسایشەکان کرد کە بەهۆیەوە سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون".





PM:01:45:13/12/2025