ئەندامی پێشووی مەکتەب سیاسی یەکێتی، ئەرسەلان بایز، باس لەوە دەکات مام جەلال دوربین بوە و بەرهەم ساڵحی لە ئەمریکا هێناوەتەوە، بەڵام گەلەکۆمەیان لێکردوە و دەڵێت "هەموو دەرگایەکمان لێداخست".
شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئەرسەلان بایز، ئەندامی پێشووی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە بارەی بەرهەم ساڵح دوای وەرگرتنی پۆستی کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند " د.به‌رهه‌م ساڵح، نوێنه‌ری (ی.ن.ك) بوو له ئه‌مریكا، مام جه‌لال هێنایه‌وه كوردستان و چه‌ندین پۆستی باڵای پێ سپارد. مام ڕابه‌رێكی زانا‌و وردبین و ورد بوو ئاینده‌ی ده‌خوێنده‌وە، ده‌یزانی ئه‌و پیاوه ئاسۆیه‌كی ڕوونی هه‌یه و ئاینده‌یه‌كی پڕشنگدار چاوه‌ڕوانی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری عێراق، زۆر دژایه‌تیمان كرد. بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی دووه‌میش هه‌موومان گه‌له‌كۆمه‌كیمان لێ‌كرد تاكو نه‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆمار. نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه، به‌ڵكو هه‌موو ده‌رگاكانیشمان لێداخست".
هەینی، ١٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، پۆستی کۆمیسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەرانی لە جیهان وەرگرت، لەو بارەیەوە، محەمەد هەورامی، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "بۆ ئەو پۆستەی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٢ کەسایەتی جیهانیی لە ئەورووپا و ئەمریکاوە کێبڕکێیان دەکرد، دوای چاوپێکەوتنی بەربژێرەکان لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، بە خۆشحاڵییەوە د. بەرهەم ساڵح پۆستەکەی پێدرا و دەستبەکاربوونەکەی دەکەوێتە ساڵی نوێوە".