سبەی لە کەرکوک کرایە پشوو


ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، بڕیاریدا سبەینێ بە هۆی بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین، لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن قوتابخانەکان بکرێتە پشوو. 

شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندوە کە سبەینێ بە بڕیاری ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان، و ناوەندی و ئامادەییەکان بڕیاردرا پشوو فەرمی بێت، بەڵام لە زانکۆ و فەرمانگەکان دەوامی ئاسایی دەبێت، ئامانج لە ڕاگرتنی دەوام لەو ناوەندانە، بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابیانە لە مەترسیەکانی بەردەوامی باران بارین. 
لە ٧ ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران بارینی بە لیزمە کوردستان و ناوچەکەی گرتوەتەوە و تا ئێستا لە باشوری کوردستان پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٩ کەسیش بریندان.




PM:06:27:13/12/2025