فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات نیگەرانی خۆی لە برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئاسایشی گشتیی سوریا و سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگای حومسی سوریا دەردەبرێت.
مەزڵوم عەبدی، شەممە ١٣ی کانونی یەکەم لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە'' بەداخین بۆ برینداربوونی ژمارەیەك ئەندامی ئاسایشی گشتی و سەربازانی ئەمریکی، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە بیابانی سوریا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا.''
وتیشی'' زیادبوونی ئەم هێرشانە پێویستی بە ویستی زیاتر و هەوڵی هاوبەشە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شانەکانی."
ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە'' هێرش کرایە سەر هێزێکی هاوبەشی هێزەکانی سوریا و ئەمریکا، دوو سەربازی سووریا و ژمارەیەکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوون و هێرشکارەکەش کوژرا.''