فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیان'' لە ئەنجامی هێرشەکەی سوریا، دوو سەرباز و هاوڵاتییەکی وڵاتەکەمان کوژران. ''
سێنتکۆم، لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی نزیک شاری تەدموری پارێزگای حومسی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە'' لە ئەنجامی بۆسەیەکی دانراو لە لایەن چەکدارێکی داعشەوە لە سوریا، دوو سەربازی سوپای ئەمریکا و هاووڵاتییەکی ئەمریکی کوژران".
ئاماژەبەوەشکراوە، چەکدارەکە یەک کەس بووە و تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
لەلای خۆشیەوە، پێت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت'' چەکدارەکە لە لایەن هێزە هاوبەشەکانییانەوە کوژراوە و با روون بێ، ئەگەر ئەمریکییەکان بکەیتە ئامانج، ئیدی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بی، ئەوا ژیان کورتە".
هاوکات، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریایی دیموکرات نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕی و هۆشداریدا لەوەی پێویستە بەردەوامی هەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆردا.