بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەی خوێندنی خوێندکارانی پارالێل و ئێوارانی چەمچەماڵ دەدرێت


وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند'' بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی پارەی خوێندنی خوێندكارانی پارالێل و ئێوارانی چەمچەماڵ.''

ئارام محەمەد قادر، بڵاویکردەوە'' وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە کرێی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری.'' 

وتیشی'' لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندن.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لێخۆشبوون وەردەگرن 

هاوکات، پێویستە خوێندکاران بە دیکۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبون لە کرێی خوێندن بیانگرێتەوە.




PM:09:21:13/12/2025