کرماشان.. دوو کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە

لە کرماشان دوو کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە و سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کرماشان دەڵێت'' تاوەکو چوار هەفتەی دیکەش بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا لە پارێزگاکە زیاتر دەبێت.'' 

 عەلی سرووش، شەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند'' تاوەکو ئێستا دوو کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە و تووشبوون بەو پەتایە لە پاریزگاکە زیاتر بووە."

وتیشی'' ئێستا کاتی لێدانی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بەسەرچووە، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشییان هەیە، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی تووشبوون بەو پەتایە کەم بکەنەوە، دەتوانن ڤاکسین لێبدەن.'' 

هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ١٠١ کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە و تووشبوون بەو پەتایە زیاتر بووە.




PM:10:17:13/12/2025