تەم دروست دەبێت و بەفر دەبارێت

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەدروستبوونی تەم دەکات ودەڵێت" لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت".

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە  کەشی ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا  لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە  وە  هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە، کەشی سەنتەری پارێزگا کان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

ئاماژەی بەوەشدەکات کە پلەکانی گەرما  بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە  وە نزمترین پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

کەشناسی هەرێم سبەی دووشەممە  کەشی ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان  و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە ( ١  -٢ )  پلەی سیلیزی  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی

زاخۆ  :١٣  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٤ پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ١٣ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان  : ١٥  پلەی سیلیزی




PM:12:22:14/12/2025