دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئەنجامەکانی هەڵبژرادنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد.
یەک شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند "بە پشتبەستن بە حوکمەکانی بڕگەی حەوتەم لە مادەی ٩٣ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا بە پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەو بەربژێرە دەرچووانەی ناوەکانیان لە لیستی هاوپێچی نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە".
دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵەوە ڕۆژێک دیاری دەکرێت، تا پەرلەمان کۆببێتەوە و بەتەمنترین پەرلەمانتار دانیشتنەکە بەڕێوە دەبات و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت.