بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی: تەقە لە ماڵی نەقیب محەمەد نەکراوە

‌گۆڕی نەقیب محەمەد لەتیف


بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە سلێمانی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باسیان لەوە دەکرد تەقە لە ماڵی نەقیب محەمەد لەتیف کرابێت.

یەک شەممە، ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، نەقیب ڕاز فریا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند " ئەو هەواڵانەی باس لە تەقەکردن لە ماڵی نەقیب محەممەد دەکەن، راست نین و ئەگەر رووداوێکی لەوشێوەیە ڕووی بدایە، ئەوا ئاگادار دەبووین".

نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەر بوو لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لە ٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢١ لە سلێمانی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمی کە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، تەقەی لێکرا و گیانی لە دەستدا. 





PM:03:01:14/12/2025