وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: لەم کابینەیەی هەرێمدا ٥٠ سەنتەری ئۆتیزم زیادی کردوە

‌کوێستان محەمەد- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، باس لەوە دەکات، کە لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمدا بە هۆکاری زیادبوونی ئۆتیزم، ٥٠ سەنتەر لە ناو هەرێمدا زیاد کراوە.

یەک شەممە، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی منداڵانی ئۆتیزم ڕووی لە زیاد بوون کردوە و بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان، ژمارەی سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەشت سەنتەرەوە لە کابینەی پێشوو، بۆ ٥٨ سەنتەر لە ئێستادا زیادیکردووە لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا، کە ٤٧ سەنتەریان لە کەرتی تایبەتن و ١١ سەنتەریشیان حکومین".

 لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال جەباری، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزم ووتی "لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٩٠٠ منداڵی ئۆتیزم هەیە، کە ڕێژەکەی زۆر زیادی کردوە. ساڵی ٢٠٠٨ لە ١٥٠ لە دایکبوونی منداڵ یەک حاڵەتی ئۆتیزم هەبوو، ئێستا لە ٩٠ لە دایکبوون حاڵەتێک هەیە، و لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا ئەگەری هەیە لە هەر ١٠-١٥ لە دایکبوونێک حاڵەتێکی ئۆتیزم هەبێت".




PM:03:30:14/12/2025