ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان: قۆناغی فریاگوزاری کۆتایی هاتوە


ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان لە هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات، کە قۆناغی فریاگوزاری کۆتایی هاتوە و ئێستا لە قۆناغی دابەشکردنی هاوکاری چڕدان بۆ ئەو خێزانانەی لافاو زەرەری پێگەیاندون. 

یەک شەممە، ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سروە ڕەسوڵ، بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە "دەتوانین بڵێین لە قۆناغی فریاگوزاریی تەواو بووین، تەنیا ئەوە ماوە خێزانەکان بەتەواوی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئێستا بە شێوەیەکی چڕ هاوکاری دابەش دەکرێت".

"شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، تاوەکو ئێستا ئەو مەترسییەی لەسەر هەرێم نییە، بەڵام ئێمە چاودێریی چڕ دەکەین و هەر مەترسییەک هەبێت، بێگومان هەموو لایەنەکان ئاگادار دەکەینەوە و ئامادەکارییەکان دەست پێ دەکەین"، سروە ڕەسوڵ وا دەڵێت. 

ڕۆژانی ٧ تا ١١ ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە کوردستان و ناوچەکەی گرتەوە و بوە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک و تا ئێستا پێنج هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ١٩ هاوڵاتی تر بریندارن، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە چەمچەماڵ زیاتر لە ٥٠٠ ماڵ و ١٠٠ دووکان زیانیان بەرکەوتوە. 




PM:04:14:14/12/2025