لە پارێزگای کرماشان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و باوکێک و منداڵیک بە هۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لە دەستدا.
یەک شەممە، ١٤کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە شاری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان، خێزانێک کە پێکهاتبوون لە ژنێکی ٣٤ ساڵ و پیاوێکی ٣٥ ساڵ و منداڵیکی سێ ساڵ گیانیان لە دەستداوە ، مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای کرماشان، لە بارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ڕەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان و ڕینمایەکانی تایبەت بە دانانی زۆپای گاز، هۆکاری رووداوەکە بووە".
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی پزیشکی دادی ئێران، تەنیا لە مانگی یەکەمی وەرزی پایزی ئەم ساڵ ٢٢١ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون و ١١ کەس گیانیان لە دەستدا.