به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه'' ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه ته‌رمێك له نزیك گوندی ئیستریان له‌سه‌ر زێی گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه".
به‌رگری شارستانی هه‌رێم، یەکشەممە ١٤ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند'' له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ تیمێكی هاوبه‌شی ته‌ندروستی هه‌ولێر و پزیشكی دادی و به‌رگری شارستانی و به‌ڵگه‌كانی تاوان فه‌رمانیان پێ كراوه كه ته‌رمه‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌ڵبگرنه‌وه و بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی نمونه‌ی DNA و دیاركردنی چاره‌نووسی ده‌هێندرێته هه‌ولێر".
سەبارەت بە ناسنامەی تەرمەکە، باوکی مامۆستا ئا‌ڤێستا بە میدیایەکی نزیک لە پارتی، ڕاگەیاندوە'' بەپێی قسەی شایەتخاڵەکان بێت ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە کچەکەی منە.''
٥ نیسانی ٢٠٢٥، ئا‌ڤێستا یوسف، تەمەن ٢٧ ساڵ لە قەزای مێرگە سوری سەر بە ئیدارەی سۆران کەوتە ناو ڕوباری تەنگاتوور و بێسەوشوێن بوو و لەگەڵ گەڕانی بەردەوام بۆ تەرمەکەی نەتواندرا بدۆزرێتەوە و لە ٥ تەمووزی ئەمساڵدا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئامادەنەبووی ئا‌ڤێستا کرا.