" کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بافڵ تاڵەبانییە "
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکەی کاندید باکات پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەلآم هەندێک رێوشوێنی پێشوەختە دەگیرێتەبەر بە مەبەستی زامنکردنی پۆستەکە.
بەپێی زانیارییەکانی نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە پشتڕاستکراوەتەوە، یەکێتی پلانی داناوە بافڵ تاڵەبانی کاندید بکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لەبارەی ئەو هەنگاوانەی یەکێتی پلانی بۆ داڕشتووە لە رۆژانی داهاتوودا هەنگاوی بۆ بنێت، زامنکردنی پاڵپشتی لایەنە کوردیەکان و عێراقییەکانە، پاشان پرسەکە دەکرێت بە فەرمی، تا ئەو زامنکردنە نەکرێت و بەڵێن و پاڵپشتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە زۆرینەی هێزەکانەوە وەرنەگیرێت ناوەکەی بەفەرمی پێشنیار ناکرێت.
لە حاڵەتی زامننەکردنی ئەم پاڵپشتیەدا بە تەواوی، لە نێو یەکێتیدا ناوی سێ کەسی دی وەک بەدیل باسدەکرێن، لەوانە خالید شوانی وەزیری دادی ئێستای عێراق، نزار ئامێدی وەزیری دەستلەکارکێشاوەی حکومەتی سودانی، بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی تاڵەبانی لە بەغدا، محەمەد سابیر، ئاوەڵزاوای تاڵەبانی.
تا ئێستا ناوی ئەم سێ بەرپرسەی یەکێتی دێت، بەڵام هێشتا یەکلایینەکراونەتەوەو، جەخت لەسەر کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی دەکرێتەوە.
PM:10:37:14/12/2025