بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگه‌یاند، شه‌وی روداوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار گفتوگۆیه‌كی ته‌واویان كرد، به‌ڵام "ڕێگه نه‌درا واتا پشوه‌كه سه‌ری نه‌گرت".
عەبدوڵا حەمەكاكە، بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دوێنێ به ئاره‌زومه‌ندانه ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه به‌ڵام ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده به كه‌مته‌رخه‌م دانراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پشوی رانه‌گه‌یاندوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شه‌وی روداوه‌كه واتا ٨ی ١٢ی ٢٠٢٥، هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ر پشو رابگه‌یه‌نرێت ده‌بێت رۆژێك پێشتر كه‌سوكاری خوێندكاران ئاگادار بكه‌ینه‌وه، شه‌وی پێش روداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار گفتوگۆیه‌كی ته‌واویان كرد، به‌ڵام ڕێگه نه‌درا واتا پشوه‌كه سه‌ری نه‌گرت".
وتیشی، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاگاداری كردینه‌وه كه پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه بكرێته پشو، واتا ده‌سه‌ڵاتی پشو دانه‌به‌زرێنرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان".
ناوبراو وتی "له‌كاتی روداوه‌كه‌دا هه‌موو مامۆستایان و په‌روه‌رده و ستافی ئیداره‌ی خوێندنگه‌كان باشترین ڕێگه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ رزگاركردنی خوێندكاران له كۆی زیاتر له ٥٥ هه‌زار خوێندكار سوپاس بۆ خودا ته‌نها یه‌ك برینداریشمان نیه".