وەزارەتی دارایی و ئابووری ١٢٠ ملیار دینارەکەی ئامادە کردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی ١٢ـش ڕادەستی بەغداد دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە: بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن تا دەست بە ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بکات، کە کردیان، ڕاستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی ١٢ هەمان سەرچاوە باسی لەوەکردووە: "لیستەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغداد دەکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (١١)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.