بەرپرسێکی یەکێتی ڕێگری لێدەکرێت بچێتە ناو هەولێر

‌لوقمان وەردی- ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باس لەوە دەکات ئەمڕۆ ویستویەتی سەردانی هەولێر بکات و ڕێگری لێکراوە.

دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە میدیای پارتی وتوە " ئەمڕۆ لە رێگەی چوونم بۆ هەولێر، لە بازگەی سماقوڵی ڕێگەیان نەدا داخڵی هەولێر ببم و گەڕاندیانمەوە، لە بازگەکەی پارتی، ئەفسەرێک بە ڕێزەوە هات و پێی گوتم، فەرمان کراوە ڕێگە بە چوونە هەولێرت نەدەین".

هێمن قادر، جێگری پارێزگای هەولێر بە هەمان سەرچاوەی ڕاگەیاندوە " ئاگاداری هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نیم و لەگەڵ پارێزگار پێکەوەن، هیچ بڕیارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی هیچ کەسێکیان لە بازگەکان پێنەگەیشتووە". 




PM:01:58:15/12/2025