لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی، چەند بارهەڵگرێک پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان گیانیان لە دەستدا.
دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، شۆفێری بارهەڵگرێک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی گیانی لە دەستدا، بە پێی زانیارییەکان بارهەڵگرەکە سوتەمەنی پێبوە و لە تاسڵوجەوە بە ئاراستەی عەربەت ڕۆیشتوە، کاروان عومەر، لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە بارەی ڕوداوەکە، دەڵیت " بە هۆی ئەوەی شۆفێرەکە خەوی لێکەوتوە و لە هەمان کاتدا تیژڕەو بوە، کۆنترۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو بارهەڵگری دیکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە".
٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەشێکی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە، بڕیارە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٦ شەقامەکە بە تەواوەتی بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە و ئەمە یەکەم ڕوداوی گیان لە دەستدانە لەسەر شەقامەکە.