ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی پیرەمەگرون بڵاو دەکرێتەوە


بەڕێوبەری ناحیەی پیرەمەگرون، ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنورەکەیانی خستە ڕوو.

دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوبەری ناحیەی پیرەمەگرون، بە میدیایی نزیک لە یەکێتی ڕاگەیاند "لافاو زیانی گەیاندوە بە ٩٣ ماڵ و ٤٦ دوکان، ١٢ کۆگا، ٣ ئۆتۆمبێل".

بەکر عەبدولکەریم ووتویەتی " ئێستا بەشێک لەماڵ و دوکانەکان پاککراونەتەوە و زیانی بەرکەوتوو بە ماڵەکانی پیرەمەگرون زیانێکی ئەوتۆ و گەورە نییە، ، لیژنەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە لە کارەکانیان بەردەوامن، بەڵام هێشتا پڕۆسەی خەمڵاندنەکەیان تەواو نەکردووە". 

ڕۆژانی ٧ تا ١١ ئەم مانگە شەپۆلێکی چڕی باران بارین لە کوردستان و ناوچەکەدا باری و بەهۆیەوە لافاو لە چەند جێگایەک دروستبوو،  بە کۆی گشتی لە باشوری کوردستاندا پێنج هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و ١٩ هاوڵاتیش بریندار بوون. 




PM:03:25:15/12/2025