سبەی هاوکاری مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت


وەزارەتی پێشمەرگەی دەڵێت "سبەی دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت".

دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان دەست بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە ١٦ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هاوڵاتیان دەکات  "ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیارییەکان".




PM:04:03:15/12/2025