ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت " محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە بەمنزیکانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
دوو شەممە، ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خەلەف شەنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشداری کۆبونەوەی نێوان میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، دوای کۆبونەوەکە خەلەف شەنگالی ڕایگەیاند "، لە دیدارەکەدا میر حازم تەحسین بەگ داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، هەروەک چۆن مووچەی پارێزگاکانی دیکەی وەکو ئەنبار و بەسرە دەنێردرێت، و سوادنیش بەڵینی پێدا بەم نزیکانە مووچە ڕەوانە بکات".
تەنها ١٦ ڕۆژی لە ساڵی ٢٠٢٥ ماوە و تا ئێستا چارەنوسی سێ مانگی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە.