کەشناسی: تەمومژێکی زۆر شاری هەولێری گرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، ڕایگەیاند'' ئەو تەمومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە تاوەکوو سبەی سێشەممە بەردەوامی دەبێت.'' 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە'' سەبارەت بەو تەمومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە تاوەکوو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت.''

ئاماژە بەوە دراوە، ئەمشەو کاریگەریەکەی زیاد دەبێت و بەگشتیی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کیلۆمەترێک، لە هەندێ شوێن کەمتردەبێتەوە بۆ کەمتر لە ١٠٠ مەتر. 

کەشناسی دەڵێت'' مەودای بینینی ئێستا لە سەنتەری پارێزگای هەولێر ١٠٠ مەترە  و هەروەها سەنتەری پارێزگای دهۆک حەوت کیلۆمەترە و شارەدێی شەمامک ١٠٠ مەترە.''




PM:07:57:15/12/2025