گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەهۆی خراپی کەشوهەوا راگیران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ڕایگەیاند'' بەهۆی خراپی باری کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیراوە.'' 

ئەحمەد هۆشیار، لە نوێترین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، بەهۆی تەمومژەوە لە نزیکەی کاژێر هەشتی ئەمشەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تاوەکو کاتێکی نادیار راگیراون.
 
ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە راگرتنی  گەشتەکان بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چەند گەشتێک دواخراون.
 
 بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، ئەم تەمومژەی سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو کاتژمێر ١٠ی ـی بەیانی بەردەوام دەبێت. 
 




PM:10:49:15/12/2025