به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند'' سبه‌ینێ سێشه‌ممه پێشبینی بارینی
به‌فر و باران له زۆربه‌ی ناوچه‌شاخاوییه‌كان ده‌كرێت.''
كه‌شناسی هه‌رێم
دووشەممە ١٥ی کانونی یەکەم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه'' دوابه‌دوای
راپۆرتمان سه‌باره‌ت به‌هاتنی ته‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین كاریگه‌ری ئه‌و
ته‌م و مژه‌ی كه ئێستا دروست بووه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا سبه‌ی به‌یانی ده‌مێنێته‌وه".
کەشناسی دەڵێت''
سه‌باره‌ت به سبه‌ی سێشه‌ممه پێشبینی هاتنی به‌فر بارین و باران بارین بۆ سه‌ر زۆربه‌ی
ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان
ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه،
مه‌ودای بینینه‌كان له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر٢٠٠ مه‌تر
پیرمام ١٠
كیلۆمه‌تر
شه‌مامك ١٠٠ مه‌تر
دهۆك ٧ كیلۆمه‌تر
زاخۆ ٦ كیلۆمه‌تر
سلێمانی ١٠ كیلۆمه‌تر
چه‌مچه‌ماڵ ١٠
كیلۆمه‌تر
هاوکات، بەهۆی خراپی باری کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.