ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و كوڕی مشعان جبوری، ئاشکرایدەکات، بافڵ تاڵەبانی كاندید بووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەڵام رەزامەندی لەسەر نەدراوە
یەزن مشعان جبوری، لە نوێتری چاوپێکەوتنیدا، باسی لە پۆستی سەرۆک کۆمار کرد بە تایبەتی بابەتی کاندید بوونی بافڵ تاڵەبانی وتی'' وەك قەیس خەزعەلی ئاماژەی پێكردووە، كاك بافڵ فول مواسەفاتە بەڵام عەرەبی نازانێت بۆیە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق نابێت.''
ئەو بەرپرسە عێراقیە باسی لەوەکرد کە یەكێك لە سەركردە كانی عێراق وتویەتی'' بافڵ تاڵەبانی پێی وتوم من كوڕی جەلال تاڵەبانیم كێشەتان چییە''
ئەویش لە وەڵامدا پێیوتووە'' جەلال تاڵەبانی بە عێراقی قسەی دەكرد، عێراقییەكی پەتی تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بكەیت و كوردیەكەشت زۆرباش نییە.''
لەبەرامبەر بافڵ تاڵەبانی وتویەتی'' بە ئینگلیزی قسەدەكەم.''
سەرکردەکەی عێراقیش وەک وەڵامێکی کۆتای پێیوتووە'' بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆكێكی عێراقی كوردی لە كۆمكاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات قورسە.''
ئەمە لە کاتێکدایە، ماڵپەری سپی وەک یەکەم میدیا، ئاشكرایکرد کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکەی کاندید باکات پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام هەندێک رێوشوێنی پێشوەختە دەگیرێتەبەر بە مەبەستی زامنکردنی پۆستەکە.
لە حاڵەتی زامننەکردنی ئەم پاڵپشتیەدا بە تەواوی، لە نێو یەکێتیدا ناوی سێ کەسی دی وەک بەدیل باسدەکرێن، لەوانە خالید شوانی وەزیری دادی ئێستای عێراق، نزار ئامێدی وەزیری دەستلەکارکێشاوەی حکومەتی سودانی، بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی تاڵەبانی لە بەغدا، محەمەد سابیر، ئاوەڵزاوای تاڵەبانی.