کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانونی یەکەم، ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێ ناوچە تەمێکی چڕ دەبێت پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری کەم دەبێتەوە.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر تاکاتەکانی نیوەڕۆ تەم دەبێت، پاشان لە گەڵ هاتنی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاوازی  دەریای ناوەڕاست  بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆک کەشی ئەو پارێزگایە و ناوچە شاخاوییەکانی بەردەوام هەور دەبێت  لەگەڵ نمە بارانی کەم و بارینی بەفر  لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

کەشناسی دەڵێت'' کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە ڕوو لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی  سنووری پارێزگای هەولێر دەکات  بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی شەو.''

هاوکات، سبەی چوارشەممە، ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، لەسەنتەری پارێزگاکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی.

 هەروەها لە بەرە بەیانی زوو ئەگەری بەفرێکی کەم لە سەر  ناوچە شاخاویە سنوورییەکان هەیە

   .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ  :١٣  پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ١٢ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٥ پلەی سیلیزی




AM:11:58:16/12/2025