لیستی مووچەی مانگی ١٢ رادەستی بەغدا کرا


لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
 
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم تەواو کراوە،  ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی ئەو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. 
 
جگە لە لیستی مووچەی مانگی ١٢،، لیستی مووچەی مانگی ١١ رادەستی بەغدا کراهەروەها لیستی مووچەی مانگی 10ـیش رادەستی بەغدا کراوە بەڵام فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی ئەو سێ مانگەیان وەرنەگرتووە.
 
هاوکات، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادەکردوە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن تا دەست بە ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بکات، کە کردیان، ڕاستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.




PM:12:44:16/12/2025