ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵۆگۆڕ کران


بە فەرمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم هەردوو سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران و ئەمڕۆ، سەرۆکی نوێی شارەوانی چەمچەماڵ و سەرۆکی نوێی شاڕەوانی شارەدێی شۆڕش دەستبەکاربوون.

بە گوێرەی دو فەرمانی جیاواز لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانیی و بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم،  ئارام نەجات فەیزوڵا، سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ لە پۆستەكەی بەخشرا و عەلی ڕەووف نوری، لە شوێنەكەی دەسبەكار بوو.

هاوکات بورهان عەبدوڵا ئەمین، سەرۆكی شارەوانی شارەدێی شۆڕش لە پۆستەكەی بەخشرا و هاوكار فازڵ كاكەبرا، بەوەكالەت لەشوێنەكەی دەستبەكاربوو.

ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردووی چەمچەماڵ و شارەدێکانی شۆڕ و تەکیە، ماڵێکی زۆر ئاویان تێچوو و زیانی مادیان بەرکەوت، بەهۆیەوە هەریەکە لە قایمقامی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری شارەوانی شۆڕش لە پۆستەکانیان بەخشران و دەستیان لە کارکێشایەوە.




PM:03:19:16/12/2025