لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژمارەیەک گۆڕی کریستیان شێواێندران و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
سێ شەممە، ١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند " لە گۆڕستانی شەقڵاوە، کە گۆڕستانێکی نوێیە و ٣٣ گۆڕی تێدایە، خاچەکان و ئەو پارچانەی ناوی کۆچکردووەکانیان لەسەر نووسراوە شکێنراون، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە شکاندنی خاچ و ناوی مردووەکان، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە و نازانین پاڵنەری ئەو کردەوەیە چییە".
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکات، دوای چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی گۆڕەکان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە، کامێرای چاودێری لە گۆڕستانەکەدا دادەنێن.
لەم مانگەدا ئەمە جاری دووەمە لە هەرێمی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانی کریستیانەکان، سەرەتای ئەم مانگە لە گوندی هەرمۆتە لە شارۆچکەی کۆیە، بە هەمان شێوە ژمارەیەک لە گۆڕی کریستیان شێوێندران.