ژنێک بەهۆی سوتانەوە گیانی لە دەستدا


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵیت " ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک لە ناحیەی زەڕایەن، بەهۆی سووتاندن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و بە بڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".

سێ شەممە، ١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" گومان هەیە ژنەکە خۆی سووتاندبێت، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە".

بە پێی زانیارییەکان ئەو ژنەی سوتاوە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ و دوو منداڵی هەیە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بە هۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. 




PM:10:34:16/12/2025