شەپۆلێکی بەفربارین ‌و بەستەڵەک رووی لە باکوری کوردستان کردووە


زستان لە باکوری کوردستان زوو هات و شەپۆلێکی نوێی بەفربارین و سەرما ڕووی لە ژمارەیەکی بەرچاو پارێزگاکانی باکووری کوردستان کردووە و، لە هەندێک ناوچە ڕێگاو بانەکان گیراون و خوێندن ڕاگیراوە.

 
بەفر وبارین و بەستەڵەک هێندە زۆرە شارەکانی ( وان و ئاگری و جۆلەمێرگ و بەدلیس و قەرس و ئەردەخان ) بەفرە نوێکە بەسەر بەفرە کۆنەکەدا باریووەو شەختە و سەرمایەکی زۆر ناوچەکەی گرتۆتەوە.

لە سەدان گوند و چەندان شارۆچکە لە باکوری کوردستان رێگا و بانەکان گیراون و خوێندن و دامودەزگاکان داخراون.




PM:01:01:17/12/2025