نێجیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی: هێزی راستەقینەی کوردستانییان لە یەکڕیزیاندایە

هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبای ڕۆژی ئاڵایان کرد و جەتیان کردەوە، هێزی راستەقینەی کوردستانییان لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزییاندایە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٧ی کانونی یەکەم، کە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، رایگەیاند'' هێزی راستەقینەی کوردستانییان لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیماندایە.'' 

 وتیشی" ئەم ئاڵایە هەموومان کۆدەکاتەوە، لەژێر سێبەری ئەم ئاڵایە دەبێ هەموو پێکەوە کاربکەین بۆ کوردستانێکی سەقامگیر."
 
لەلای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو، وتارێکی پێشکەش کرد، تێدا، دووپاتیشی کردەوە کە ئاڵای کوردستان، هێما و سیمبولی گەلەكەمانە، هێما و سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدانی بێوچانی گەلەكەمان و هێمای ئاشتی و ئاوەدانی و پێكەوەژیانە، هێمای بەردەوامیی ژیان و هێمای وزە و هێزە.




PM:02:15:17/12/2025